سۆلاری له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی چی گوت؟
ریال مه‌درید له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چاره‌كی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا ده‌بێته میوانی جیرۆنا، به‌ر له‌م یارییه‌ش سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری مێره‌نگی باسی له یارییه‌كه و ئامانجه‌كانی ریال مه‌درید كرد و دووپاتیده‌كاته‌وه بۆ بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نازناوه‌كان ده‌جه‌نگن.
سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر جیرۆنا ده‌ڵێت:تا كۆتایی وه‌رز له‌پێناو بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نازناوه‌كان ده‌جه‌نگین، بێگومان به په‌یوه‌ست بوونی یاریزانه‌كان، چونكه ئه‌وان بنه‌مای سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنه‌كانن.
سۆلاری گوتیشی: سێرخیۆ رامۆس سه‌لامه‌ته، هه‌رچه‌نده ترسی له پێكان هه‌بوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی مه‌شقه‌كانی كردووه، هه‌روه‌ها كه‌یلۆر ناڤاس بۆ یاریكردن ئاماده‌یه، له‌م كاته‌دا ناتوانم پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌مان بۆ یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر جیرۆنا ئاشكرا بكه‌ین، بێگومان خۆشترین هه‌واڵه كه ڤینیسیۆس و گاریس به‌یڵیش به هه‌مان شێوه ئاماده ده‌بن جگه له ڤاییخۆ، به گه‌ڕانه‌وه‌ی یاریزانه‌كان به‌هێزتر ده‌بین.
سۆلاری ده‌شڵێت: بۆ بازاڕی گواستنه‌وه‌ی زستانه بیرمان له گرێبه‌سته‌كان نه‌كردووه‌ته‌وه، چونكه پێكهاته‌یه‌كی باشمان هه‌یه، یاریزانه‌كانمان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئاستی راسته‌قینه‌یان بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌واڵێكی زۆر باشه.
سۆلاری له پرێس كۆنفرانسه‌كه وه‌ڵامی گواردیۆلای دایه‌وه كاتێك گوتبووی یانه‌كانی بارسێلۆنا، بایرن میونشن و یوڤێنتۆس 3 باشترین یانه‌ی 10 ساڵی رابردوون.
له‌مباره‌یه‌وه سۆلاری گوتی: چی بڵێم له‌سه‌ر گواردیۆلا، بێ ئاگایی ئه‌و له ریال مه‌درید به ئه‌نقه‌سته، چونكه هه‌مووان ده‌زانن ریال مه‌درید باشترین یانه‌ی سه‌ده‌یه، هه‌روه‌ها باشترین یانه‌ی مێژووه.
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی جیرۆنا له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات، له یاری چوون جیرۆنا له سانتیاگۆ بێرنابیۆ (4 ـ 2) دۆڕا بوو.