"خوان ماتا خۆی پێشكه‌شی بارسێلۆنا ده‌كات"
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا و بریتانیا، خوان ماتا ناوه‌راستكاری مانچێسته‌ر یونایتد خۆی پێشكه‌شی بارسێلۆنا كردووه، له‌م پێناوه‌یشدا گفتووگۆیه‌كان ده‌ستیپێكردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی خوان ماتا بۆ ته‌واوكردنی گرێبه‌ستی ماتا گه‌شتی بارسێلۆنای كردووه و پێشبینی ئه‌وه كراوه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه رابگه‌یه‌ندرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا ره‌زامه‌ندی
ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی خوانا ماتا و به یاریزانێكی گرینگی وه‌سف كرووه.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیاش هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا به‌هۆی ئاستخراپی كۆتینهۆ هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی گواستنه‌وه‌ی خوان ماتا ده‌ستپێكردووه.
خوان ماتای ته‌مه‌ن 30 ساڵ، پێشتر یاری بۆ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان و كاستیای ریال مه‌درید كردووه، له هاوینی 2007 روویكرده ڤالێنسیا و ئه‌ستێره‌ی به‌خه‌تی گه‌شایه‌وه، دواتر له 2011 له ڤالێنسیاوه بۆ چێڵسی به 24 ملیۆن پاوه‌ند گواسترایه‌وه، دوای 3 وه‌رز یانه له‌نده‌نییه‌كه‌ی جێھێشت و به 40 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده مانچێسته‌ر یونایتد.
ماتا له‌گه‌ڵ چێڵسی له كۆی 135 یاری، 32 گۆڵ و 58 ئاسیستی كردووه، له‌گه‌ڵ ڤالێنسیا 174 یاری، 46 گۆڵ و 52 ئاسیست، له‌گه‌ڵ مان یونایتد له كۆی 209 یاری، 44 گۆڵ و 35 ئاسیست؟