به ئه‌نجامدانی 3 یاری ئاگرین خولی نایابی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه قۆناخی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به ئه‌نجامدانی 3 یاری له كاتژمێر 2:30ـی ئێواره ده‌ستپێده‌كات، له دێربی هه‌ولێر، هه‌ندرێن و یانه‌ی هه‌ولێر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، دوو یاری دیكه‌ش له بادینان به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ولێر ـ هه‌ندرێن
ئه‌م یارییه له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه ده‌چێت، له قۆناخی یه‌كه‌م یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هاتبوو.
عه‌بدوڵڵا مه‌حموودی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر بۆ قۆناخی دووه‌می خولی نایابی كوردستان به گواستنه‌وه‌ی دوو هێرشبه‌ر (به‌ڵێن وشار و عومه‌ر جه‌رجیس) هه‌وڵی داوه قه‌یرانی هێڵی پێشه‌وه‌ی بۆ قۆناخی دووه‌م چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه ته‌نیا گۆڕانكاری له هێرشبه‌رانی كردووه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ندرێن به راهێنه‌رایه‌تی دڵشاد مه‌عرووف له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان هێشتا هیچ گرێبه‌ستێكی فه‌رمیان رانه‌گه‌یاندووه و به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گواستنه‌وه‌ی یاریزانی نوێ رابگه‌یه‌نن.
هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه له كۆی 13 یاری، 3 بردنه‌وه، 7 به‌رامبه‌ربوون و 3 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێن له قۆناخی یه‌كه‌م 4 سه‌ركه‌وتن، 5 یه‌كسانبوون و 4 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و به 17 خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌م دێت.
دهۆك ـ ده‌ربه‌ندیخان
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بۆ ئه‌م یارییه له هانده‌ره‌كانی دووركه‌وتۆته‌وه له یه‌كه‌مین یاری قۆناخی دووه‌م ده‌بێته میوانی یانه‌ی دهۆك، ئه‌م دوویانه‌یه بۆ ئه‌م قۆناخه به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
هه‌رمان ساڵح راهێنه‌ری یانه‌ی دهۆك بۆ قۆناخی دووه‌می خوله‌كه عامر ئیسماعیل و نیوار سه‌رداری گواستۆته‌وه كه ئه‌زموونێكی باشیان له خوله‌كه هه‌یه و ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزانێكیش بووه له‌وانه (سه‌رمه‌د چیا و عه‌بدوڵڵا كه‌یفی).
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بۆ قۆناخی دووه‌می خوله‌كه خۆی نوێكردۆته‌وه و به گه‌رمی هاتۆته نێو بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و ده‌ستبه‌رداری 8 یاریزانی یانه‌كه‌ی بووه و 3 یاریزانی گواسته‌وه، (محموود شاكر و بێرون حامیدی) له یانه‌ی نه‌ورۆز و ئه‌ركان ره‌حیمی هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌كانی برایه‌تی و شێروانه‌ی هێناوه‌ته ریزه‌كانی.
ده‌ربه‌ندیخان بۆ ئه‌م قۆناخه ده‌ستبه‌رداری هه‌ردوو یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كه‌ی (بێنجامین ئۆكۆباجی نێجیری) و (موشته‌با عه‌لی ئێرانی) بوو.
دهۆك و ده‌ربه‌ندیخان ناونیشانی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌یان له قۆناخی یه‌كه‌م یه‌كسانبوون بوو به‌بێ گۆڵ، دهۆك به كۆكردۆنه‌وه 22 خاڵ پله‌ی دووه‌می گرتووه، ده‌ربه‌ندیخانیش به 15 خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.
زاخۆ ـ ئارارات
له یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی ئارارات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یاریزانێكی نوێ بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه یه‌كه‌مین یاری خۆی له قۆناخی دووه‌م به‌رامبه‌ر زاخۆ ده‌كات، جیا له‌وه‌ش ئارارات ده‌ستبه‌رداری جیان لوكا سیلڤای یاریزانی پیشه‌گه‌ری به‌رازیلی بوو.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زاخۆ كه له یاری چوون به گۆڵێ بێبه‌رامبه‌ر به ئارارات دۆڕا، بۆ قۆناخی دووه‌می خولی نایابی كوردستان له سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی گۆرانكاری كردووه و دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ری كوردی له خولی نه‌رویجی گواستۆته‌وه و چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ی له یانه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هێناوه‌ته ریزه‌كانی.
زاخۆ له كۆی 13 یاری قۆناخی یه‌كه‌م 2 بردنه‌وه و 7 به‌رامبه‌ربوون و 4 شكستی هاتۆته‌ڕێ، به كۆكردنه‌وه‌ی 14 خاڵ پله‌ی یازده‌یه‌می گرتووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئارارات به 21 خاڵ له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه ده‌بیندرێت.