"وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ چاوه‌ڕێی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقه‌"

شێخ جه‌عفه‌ر: لیژنەی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی ناوچە کوردستانییەکان پێکهێنراوه‌
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی یەکەی 70ـی هێزی پێشمەرگەی کوردستان به‌ كوردستان 24 رایگەیاند: "لیژنەی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پێکهێندراون،  بەڵام کۆبوونەوەکان بەشێوەی بەردەوام ئەنجامنەدراون".

شێخ جه‌عفه‌ر ده‌ڵێت: "بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لیژنەکان وەزارەتی پێشمەرگە چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتی بەرگری عێراقە".