زۆترین بڕه نه‌وت له‌م 10 وڵاته هه‌نارده‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا، بۆ دابینكردنی نه‌وت و پێداویستی سووته‌مه‌نی خۆی بۆ پیشه‌سازی، نه‌وت له ژماره‌یه‌ك وڵاتی گه‌وره‌ی هه‌نارده‌كاری جیهان وه‌رده‌گرێت.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ساڵی 2017، كه وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم بڵاویكردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به دوژمنی كلاسیكی ئه‌مه‌ریكا ناسراون، ئه‌مه‌ریكا بازرگانی نه‌وتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و لێیان ده‌كڕێت.
وێبسایته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، نازانرێت ئه‌و نه‌وته راسته‌وخۆ له رێگه‌ی حكوومه‌ته‌كانه‌وه ده‌فرۆشرێت، یان كۆمپانیاكانی ئه‌و بواره ناوه‌ندگیری بۆ ئه‌و ئاڵوگۆڕه بازرگانییه ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه ئه‌مه‌ریكا خۆی وڵاتێكی خاوه‌ن نه‌وته و چه‌ند ساڵێكیشه پیشه‌سازی نه‌وتی به‌ردینی ده‌ستپێكردووه.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه ئه‌مه‌ریكا زۆرترین نه‌وتی خۆی له‌م 10 وڵاته ده‌كڕێت، ئه‌گه‌رچی وڵاتانی دیكه‌ش نه‌وت به ئه‌مه‌ریكا ده‌فرۆشن، به‌ڵام ئه‌م 10 وڵاته سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی زۆرترین نه‌وتن بۆ ئه‌مه‌ریكا.
كه‌نه‌دا، 4 ملیۆن و 54 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه.
سعوودیه، 955 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه.
مه‌كسیك، 682 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه.
ڤه‌نزوێلا، 674 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه، (ئێستا به‌هۆی ململانێی سیاسیی نێوانییان بڕه‌كه‌ی زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه).
عێراق، 604 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه.
رووسیا، 369 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه.
كۆلۆمبیا، 362 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه.
نایجیریا، 334 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م