باندێكی بازرگانیكردن به پارچه شوێنه‌وارییه‌كان ده‌ستگیركرا
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پۆلیسی زاخۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای پاراستن له سنووری ئه‌و قه‌زایه، توانیویانه باندێكی دزیكردن و بازرگانیكردن به پارچه‌ی شوێنه‌واری ده‌ستگیر بكه‌ن، كه له 4 كه‌س پێكهاتوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای ئه‌وه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تبارانی ئه‌و بانده دانیان به تاوانه‌كانیان ناوه، ره‌وانه‌ی دادگا كراون.
گوتیشی له دانپێدانانه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و بانده زیاتر له 1700 پارچه‌ی شوێنه‌وارییان ده‌ستكه‌وتووه، به‌ڵام له‌كاتی مامه‌ڵه‌پێكردن به‌و پارچه شوێنه‌وارییانه ده‌ستگیركراون.
هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، دوو له‌و تۆمه‌تبارانه خه‌ڵكی قه‌زای شنگالن و نیشته‌جێی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كانن له سنووری قه‌زای زاخۆ، دووی دیكه‌ش خه‌ڵكی قه‌زای زاخۆن.
H.B