كه‌ناڵێكى ئه‌مه‌ريكى: ئه‌گه‌رێكى به‌هێز هه‌يه‌ تره‌مپ بڕيارى كشانه‌وه‌ له‌ سووريا بگۆڕێت

به‌شێكى هێزه‌كانى له‌ بنكه‌ى سه‌ربازى "ته‌نف" بمێننه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

كه‌ناڵى (NBC)ى ئه‌مه‌ريكى بڵاويكرده‌وه‌، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ له‌ ئارادايه‌، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا دۆناڵد تره‌مپ، پلانى كشانه‌وه‌ى هێزى وڵاته‌كه‌ى له‌ سووريا بگۆڕێت.

كه‌ناڵه‌كه‌ باسى له‌وه‌شكردووه‌، ئه‌گه‌رێكى به‌هێز هه‌يه‌، كه‌ تره‌مپ بڕيار بدات به‌شێكى هێزه‌كانى له‌ بنكه‌ى سه‌ربازى "ته‌نف" كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ى يه‌كتربڕى سووريا، عێراق و ئه‌رده‌ن بمێننه‌وه‌.

ئه‌و كه‌ناڵه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "ئه‌گه‌ر ته‌واوى سوپاى ئه‌مه‌ريكا بكشێته‌وه‌، ئه‌وا؛ ئه‌و هێزه‌ى له‌ بنكه‌ى سه‌ربازى ته‌نف جێگيركراوون دوايين هێز ده‌بن كه‌ خاكى سووريا به‌جێبهێڵن".

له‌ 19ى ديسه‌مبه‌رى رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، رايگه‌ياند، سوپاى وڵاته‌كه‌ى له‌ سووريا ده‌كێشێته‌وه‌.

بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ كاردانه‌وه‌ى جياوازى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده‌) به‌ "خيانه‌ت" و "وه‌شاندنى خه‌نجه‌ر له‌ پشته‌وه‌ى هێزه‌كانيان" وه‌سفيان كردووه‌.

به‌و هۆيه‌وه‌ ژماره‌يه‌ك كاربه‌ده‌ستى ئيداره‌ى تره‌مپ ده‌ستيان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: RT

ئ.ر