ژنان لە مەترسییەکانی خەتەنەکردن هۆشیار دەکرێنەوە
K24 - ستۆكھۆڵم
به هۆی نه‌بوونی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر كێشه‌كانی سێکس و خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان به‌شێك له ئافره‌تان له ژیانیاندا دووچاری كێشه‌ی ده‌روونی ده‌بنه‌وه. بۆیه رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌و بواره لە سوید بۆ پێدانی زانیاری به ژنان به زمانه جیاوازه‌كان زانیاری بڵاو دەکەنەوە و پزیشكه‌كانیش باس له‌و كێشانە دەکەن کە ژنان بەهۆی خه‌ته‌نه‌كردنەوە دووچاری دەبنەوە.
ژنانی په‌نابه‌ر ئێستا له جاران زیاتر له سه‌ر بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به سكسوالیتی و منداڵ بوون و خه‌ته‌نه كردن زانیاری وه‌رده‌گرن. رێكخراوی زانیاری پێدانی سێكسی له سوید له هه‌وڵی ئه‌وه دایه، كه به زمانه جیاوازه‌كان و له رێگای كورته فیلمه‌وه زانیاری به ژنان بگه‌یه‌نێت.
كریستینا ئیساكسۆن، به‌رپرسی رێكخراوی پێدانی زانیاری سێكسی له سوید، بە كوردستان24 راگەیاند: "ئێمه پڕۆژه‌یه‌كمان هه‌یه به چه‌ندین زمانی جیاواز، كه به چه‌ندین جۆر زانیاری ده‌ده‌ین، له رێگه‌ی فیلمه‌وه كه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر 14 زمانی جیاواز، له‌وانه زمانی كوردی بە زاراوه‌ی سۆرانی و كرمانجیشی تێدایه. كه زانیارییه‌كان له‌سه‌ر جه‌سته به گشتی، دووگیانی، منداڵبوون، سووری مانگانه، كێشه‌كانی سێكسكردن و خه‌ته‌نه كردن زۆر بابه‌تی دیكە ده‌گرێته‌وه. هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه له‌م وڵاته‌دا ده‌ژین ده‌بێ هه‌موو زانیارییه‌كان بزانن و هه‌موو رێگاكانیان پیشان بدرێت، ئێمه ده‌زانین كه ئه‌و كه‌سانه له‌وانه‌یه له وڵاته‌كانی خۆیان ئه‌و زانیاریانه‌یان پێ نه‌درابێت. هه‌ر بۆیه بۆ باشتر و ئاسانتر به‌ڕێوه‌چوونی ژیانیان و ته‌ندروستییه‌كی باش ده‌بێ ئێمه یارمه‌تیده‌ریان بین".
رێژه‌ی سه‌ردانی ژنان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان له‌م ساڵانه‌ی دوایدا به هۆی كێشه سێكسییه‌كانیانه‌وه رووی له زیادبوون كردووه و پزیشكه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه خه‌ته‌نه كردنی ژنان و نه‌بوونی زانیاری پێویست سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته سێكسیانە زیاتر ژنان تووشی كێشه ده‌كات.