ئێران نوێترین مووشەکی نمایشکرد
K24 – ههولێر:
لە یادی 40 ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979، کۆماری ئیسلامی ئێران نوێترین مووشەکی بەناوی "هوەیزە" نمایشکرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمیر حاتەمەی، وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاندووە: "بە مەودای هەزار و 300 کیلۆمەتر مووشەکە تاقیکراوەتەوە و کاتێکی کەمی پێویستە تا ئامادەی جەنگ بکرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، واشنتن هۆشداری داوەتە تاران، تاقیکردنەوە و بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە مووشەکانە، پێچوانەی رێککەوتنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
ئێران پەرەدان بە مووشەکەکانی بە هەڕەشە بۆ کەس نازانێت و سوورە لەسەر بەردەوامی دان بە پڕۆسەکە، بەڵام هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا، نیگەرانن.
لە 01/02/1979، ئایەتوڵا خومەینی لە فەرەنساوە گەیشتە تاران و دوای چەند رۆژێک، سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی راگەیاند و تاکو ئێستاش ئەو دەسەڵاتە ئیسلامیەی ئێران بەردەوامی هەیە.
H.J