بارسێلۆنا ئه‌مڕۆ به‌بێ 5 یاریزان یارییه قورسه‌كه‌ی ده‌كات
لە لالیگای ئیسپانیا یانه‌ی بارسێلۆنا لە یاری لوتکەدا له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ڤالێنسیا دەکات، له یاری چوون ئه‌م دوویانه‌یه به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان له یاریگه‌ی مێستایا یه‌كسانبوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه لە گەڕی 22ـی رکابەرییەکانی لالیگای ئیسپانیا له کاتژمێر 8:30ـی شه‌و بە کاتی هەولێر، بارسێلۆنای پێشەنگ لە یاری لوتکە میوانداری ڤالێنسیا دەکات.
کەتەلۆنیەکان پێش ئەم یارییە بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ پێشەنگایەتیان گرتووە و لە بەرامبەرا شەمشەمەکوێرەکانیش بە 27 خاڵ پلەی حەفتەمی ریزبەندیان گرتووە.
بۆ ئەم یارییە بارسا به‌هۆی پێكانه‌وه لە تواناکانی عوسمان دێمبلی و ساموئێل ئۆمتیتی و سیلیسین و رافینها بێبه‌ش بووه، جیا له‌وه‌ش به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانی سێرجیۆ بۆسكێتس بۆ ئه‌م یارییه سڕ كراوه و له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌كه ده‌بێت.
لیۆنێل مێسی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان تاكه یاریزانه كه 25 جار تۆڕی ڤالێنسیای هه‌ژاندووه، لویس سوارێزیش تا ئێستا 10 گۆڵی له ڤالێنسیا كردووه، میدیاكان ئه‌م ئاماره‌ی مێسی و سوارێز به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ڤالێنسیا وه‌سف ده‌كه‌ن، له كاردانه‌وه‌یه‌كدا سپۆرت نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ گۆڵی مێسی مسۆگه‌ره؟.