یه‌كێتی هه‌واڵێكی "میدیا چه‌واشه‌كاره‌كان" ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی گوته‌بێژی یه‌كێتی، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ لێدوانێكیان له باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانییان له‌گه‌ڵ پارتی دابێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر لێدوانێك هه‌بێت له میدیای فه‌رمی حزب بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ 2ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه كراوه، له چه‌ند په‌یجێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و (ئینستاگرام) هه‌واڵێك له باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌و ھه‌واڵه راست نییه و ھه‌ڵبه‌ستراوه، بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و تێكدانی په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كانه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌شدا، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی گوته‌بێژی یه‌كێتی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ھه‌ندێك میدیای "نا به‌رپرسیار بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و تێكدانی په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كان" بڵاویده‌كه‌نه‌وه.
جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، ھه‌ر كۆبوونه‌وه و لێدوانێك ھه‌بێ له میدیای بینراو و بیستراوی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌و پێویست به میدیای "چه‌واشه‌كارو خۆڵه‌مێشی نییه".
له دوای هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌م په‌رله‌مانی كوردستان، گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستیپێكردووه و پارتی دیموكراتی كوردستان، كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه و 45 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات و ئه‌و پرسه‌یان له‌گه‌ڵ تاووتوێ ده‌كات و گفتوگۆكانیش به‌رده‌وامن.
ئ. م