كوردستان 24 پلانی 4 ساڵی داهاتووی ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته روو
K24- هه‌ولێر:
کوردستان ٢٤ وردەکاری پلانی چوار ساڵی داھاتووی ئۆپۆزیسیۆن له ھەرێمى كوردستان دەخاتەروو و ئه‌و پرسیاره‌ش ده‌وروژێنێت، ئاخۆ ئەو لایەنانەی کە بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبوونیان داوە، ئۆپۆزسیۆنێک دەبن بۆ ئەوەی لە پاراستنی دەسکەوت و پێشکەوتنەکانی ھەرێمی کوردستاندا بەشداربن، یان ئۆپۆزسیۆنێکی ڕوخێنەر و درووستکاری کێشە و کۆسپ.
له‌مباره‌یه‌وه هه‌ریه‌ك لە یەکگرتووی ئیسلامی، بزوتنەوەی ئیسلامی، حزبی شیوعی کوردستان و نەوەی نوێ خۆیان یەکلا کردووەتەوە کە ئۆپۆزسیۆن بن، چارەنوسی چەند لایەنکی دیكه‌ش ھێشتا لە ئەگەر و نەگەردایە بۆ بەشداربوون لە حکوومەت یان ھەڵبژاردنی رێگای ئۆپۆزسیۆن بوون, ئەو لایەنانەی کە ئۆپۆزسیۆن بوونیان ھەڵبژاردووە، تا ئێستا بەرەیەکی ھاوبەشیان دروست نەکردووە و ھیچ پرۆژەیەکیش لەئارادا نیە بۆ دروست کردنی بەرەیه‌كی به‌رهه‌ڵستكار, بەڵام ئەو لایەنانە لەسەر ھەندێک خاڵ لە کۆمەڵێک پرس کە خۆی لەرەخنەگرتن و پیێشکەشکردنی پرۆژەی چاکسازی دەبیننەوە، ئەگەری ھاوبەشبوونیان ھەیە.
ئەبو کاروان, ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستانیش كه حیزبه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنبوونی هه‌ڵبژاردووه، جه‌خت ده‌كاته‌وه، "میكانیزمی ئێمه خستنه‌ڕووی كه‌موكوڕییه‌كان، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و رێكخستنی خۆپیشاندانه له كاتی پێویستدا، له‌كاتێكیشدا پلانی هاوبه‌شمان ده‌بێت، به‌ڵام ده‌كرێت حاڵه‌تی واش بێته پێشمان كه له هه‌ندێك خاڵدا راى جياوازمان هه‌بێت".
هه‌رچه‌نده لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن تائێستا ھیچ پرۆژەیەکی ھاوبەشیان بۆ چوار ساڵی داھاتوو نەخستوەتە روو, بەڵام بەپێی زانیارییەکان جگە لە نەوەی نوێ, سەجەم لایەنەکانی دیكه ئۆپۆزسیۆنێک دەبن, بۆ ئەوەی لە پاراستنی دەستکەوت و پێشکەوتنەکانی ھەرێمی کوردستاندا بەشداربن, ئەمەش ھۆکار دەبێت کە ئەو کابینەی ئومێدی ھاوڵاتیانی لەسەر ھەڵچێنراوە, لە کابنەکانی پێشووتر زیاتر خزمەت بکات.
محه‌مه‌د هاودیانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش ده‌ڵێت: "یه‌كگرتوو ئۆپۆزسیۆنبوونێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی توندی هه‌ڵبژاردووه و رووبه‌ڕووی هه‌موو خاڵه لاوازه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌بینه‌وه".
لەدوای دروستبوونی ئۆپۆزسیۆن لەکوردستان, زۆر جار ئەو لایەنانەی لەو بەرەیە بوون ئۆپۆزسیۆنێکی ڕوخێنەر و درووستکاری کێشەو کۆسپ بوون, ئێستا زۆربەیان ھەوڵی ئەوە دەدەن, ئۆپۆزسیۆنێکی مۆدێرن بن, ئەگەرچی بەشداری حکوومەت نین, بەلام ھاوبەشی دروستکردنی بن.
H.B