ئێران كارەبا بۆ عێراق دابین دەكات
K24 - ھەولێر
وەزارەتی وزەی ئێران ئاشكرایكرد، حكوومەتی عێراق داوای كردووە وێستگەكانی بەرھەمھێنانی كارەبایان بۆ نۆژەن بكەنەوە.
وەزارەتی وزەی ئێران بڵاویكردووەتەوە، ھەوڵدەدەن كارەبا بە وڵاتانی دراوسێ بفرۆشن و بۆ ئەم مەبەستەش لە رێگەی عێراقەوە كارەبا بگەیننە سووریا و ھەوڵیش دەدەن لە رێگەی رێككەوتنێیەوە وێستگەكانی بەرھەمھێنانی كارەبای عێراق نۆژەن بكەنەوە.
ئەوەشی خستووەتەروو، ئێران توانای ھەیە كارەبا بداتە ھەر یەك لە توركیا و عێراق و پاكستان و ئەفغنستان و ئەرمێنیا و لە ماوەی 40 ساڵی رابردووشدا توانیویانە ئاستی بەرھەمھێنانی كارەبا لە ناوخۆدا بەرێژەیەكی بەرچاو بەرزبكەنەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە ئەمەریكا عێراقی جارێكی دیكە بەخشی لە كڕینی غازو كارەبای ئێران.