تره‌مپ: هێزه‌كانمان له عێراق ده‌هێڵينه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، رايگه‌ياند، هێزه‌كانى سوپاى وڵاته‌كه‌ى له عێراق ده‌مێننه‌وه.
تره‌مپ گوتيشى: ده‌مانه‌وێت هێزه‌كانمان له عێراق بمێننه‌وه بۆ چاودێريكردنى ئێران.
له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى " Face the Nation "ى كه‌ناڵى "سى بى ئێس"ى ئه‌مه‌ريكايى، كه ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه په‌خشكرا، تره‌مپ گوتيشى: "هه‌موو ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت، ئه‌وه‌يه به گوێره‌ى توانا چاودێرى بكه‌ين. بنكه‌يه‌كى سه‌ربازى پته‌و و پڕ خه‌رجيمان له عێراق هه‌يه. ئه‌وه‌ش زۆر گونجاوه بۆ چاودێريكردنى ره‌وشى سه‌رجه‌م ناوچه ئاڵۆزكاوه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. ئه‌وه‌ش باشتره له بڕيارى كشانه‌وه‌مان له‌و وڵاته".
ئه‌م وتانه‌ى تره‌مپ دواى ئه‌وه دێت، له ديسێمبه‌رى رابردوودا، بڕيارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سووريا دا.
بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ كشانه‌وه له سووريا له ئاستى ناوخۆى ئيداره‌كه‌ى و وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهان كاردانه‌وه‌ى جياجياى لێكه‌وته‌وه.
ئ.ڕ