تەقینەوەیەك لە بەغدا زیارەتكارانی ئێرانی كردە ئامانج

لەكاتی تێپەڕبوونی كاروانێكی زیارەتكارانی ئێرانی روویداوە

K24 - ھەولێر

لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە بەغدا، زیارەتكارێكی ئێرانی كوژرا و 7ی دیكەش بریندار بوون.

بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی عێراق، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی زیارەتكارانی ئێرانی كە بەرەو یەكێك لە مەزارگەكانی شیعەكان دەچوون لە باكووری بەغدا، زیارەتكارێك كوژراو و حەوتی دیكەش بریندار بوون. حەشدی شەعبیش چەكدارانی داعش بە دانانەوەی ئەو بۆمبە چێندراوە تۆمەتبار دەكات.

لەلایەكی دیكەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كۆمەڵێك چەكداری نەناسراو، لە گەڕەكی بەغدای نوێ لە پایتەختی عێراق بۆمبێكی دەستییان ئاراستەی ماڵێك كردووە لە رۆژھەڵاتی شارەكە و لە ئەنجامدا كەسێك بە سەختی بریندار بوو.