تره‌مپ هه‌ڵه‌یه‌كی هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌ددام ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌ی ئه‌نجامداوه كاتێك كۆتایی به ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك هێناوه‌و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی داوه كه رژێمی عێراق خاوه‌نی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژه پێش ئه‌وه‌ی كۆتایی به رژێمی سه‌ددام حسێن بهێنریت".
تره‌مپ له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (CNN) روونیكردووه‌ته‌وه "ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا كاتێك گه‌یشتووه‌ته دواده‌ره‌نجام له‌باره‌ی چه‌كه كۆمه‌ڵكوژه‌كانی رژێمی عێراق له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سه‌ددام حسێن هه‌ڵه‌ی كردووه، ئێمه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵه‌مان كردووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "متمانه‌م به سه‌ركرده‌ی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان نییه كه ده‌ڵێن ئێران پابه‌نده به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كه ئه‌مه‌ریكا لێی كشایه‌وه و من ناكۆكم له‌گه‌ڵیان".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشت به كاره‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگریی له ئه‌فغانستان ده‌به‌ستێت بۆ كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر پێشڤه‌چوونه‌كانی سووریا و بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و وڵاتانی دراوسێ".
تره‌مپ ئه‌وه‌شی گوتووه كه "له رووی سه‌ربازییه‌وه له عێراق ده‌مێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاودێریی ئێران بكه‌ن، چونكه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی كێشه‌كانن، ئه‌وه‌ی وای لێكردووم هێزه‌كانمان له عێراق بمێننه‌وه ئه‌وه‌یه، ده‌مانه‌وێت بتوانین چاودێریی ئێران بكه‌ین".