به رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت پێشوازی له ته‌رمی میری ئێزدییه‌كان كرا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/1/2019 ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره سبه‌ینێ له قه‌زای شێخان به‌خاك بسپێردرێ و ماوه‌ی حه‌وت رۆژ پرسه‌ی بۆ داده‌نرێت.
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گی هه‌ڵگرتبوو له فڕۆكه‌خانه‌كه نیشته‌وه‌و لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی رێوڕەسمێکی تایبەت و فەرمی بۆ پێشوازیکردن لە تەرمی میر تەحسین بەگ، رێكخراوه و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و عێراق و نوێنه‌ری كونسوڵخانه و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی بیانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه بوون".
له رێوڕه‌سمێكدا، سه‌ره‌تا ته‌رمی میری ئێزدییان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پیاوان و ئافره‌تانی ئێزدییه‌وه پێشوازی لێكرا و دواتر به‌شی پرۆتۆكۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی ده‌ستیان به رێوره‌سمه‌كه كرد و ته‌رمی میریان له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌ك به‌رامبه‌ر ئاماده‌بووان دانا.
پیاوانی ئایینی ئێزدی به قه‌ول و تێكستی ئایینی خۆیان، لاواندنه‌وه‌یه‌كیان بۆ میره كۆچكردووه‌كه‌یان پێشكه‌شكرد.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له رێوره‌سمی پێشوازیكردن له ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان له هه‌ولێر وتارێكی پێشكه‌س كرد و گووتی: "ئه‌مڕۆ پێشوازی له ته‌رمی مرۆڤێكی مه‌زن ده‌كه‌ین كه میر ته‌حسین به‌گه و به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی میر و جڤاتی رۆحانی و سه‌رجه‌م ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان كوردستان ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها گووتی: "میر ته‌حسین به‌گ ماڵئاوایی له ئێمه كرد، به‌ڵام خزمه‌ت و خه‌باتی میر ته‌حسین به‌گ به‌رده‌وام به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه. میر كه‌سێكی چالاك بوو، به‌هۆی به‌شداریكردنی له شۆڕشی ئه‌یلوول سه‌دان ئێزدی به‌شداریی شۆڕشی كوردستانیان كرد و تا ئێستاش پێشمه‌رگه ئێزدییه‌كان به‌رده‌وامن له خه‌بات به رۆح و گوڕوتینێكی كوردانه و مه‌ردانه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "میر ته‌حسین ئێزدییه‌كانی هاندا به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكه‌ن و ئێزدییه‌كان به درێژایی مێژوو ئه‌ركی نیشتمانی خۆیان به‌جێهێناوه، چونكه پارێزگاریكردن له‌م خاكه به‌شێكه له بیروباوه‌ری ئایینی ئێزدییه‌كان".
هه‌روه‌ها گووتی: "په‌رله‌مانتار و نوێنه‌رانی ئێزدییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق دڵسۆزانه كاریان بۆ خزمه‌تكردنی ناوچه‌ی ئێزدییه‌كان و كوردستان بكه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كار بۆ خزمه‌تكردنی ئێزدییه‌كان بكه‌ین".
هه‌روه‌ها باسی له‌و سته‌م و زۆردارییه‌ی چه‌كدارانی داعش كرد و گووتی: "داعش تاوانێكی زۆر به به‌رنامه و دڕندانه و گه‌وره‌ی دژی خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان ئه‌نجامداوه‌و و 6417 كه‌سیان رفاندووه‌و 3542 له‌و ژن و كچانه‌ی رفاندنیان ئازاد كراوون و به‌داخه‌وه هێشتا 3 هه‌زار كه‌س ماوه رزگار بكرێن. داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین هاوكاریمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خوشك و برا ئێزدیانه‌مان رزگار بكه‌ین و تا یه‌ك كه‌س له ده‌ست چه‌كدارانی داعش مابن سته‌می داعش به‌رده‌وامه و تا رزگار كردنی دوا كه‌سیشیان نووسینگه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و پرسه كه دانراوه به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه".
هه‌روه‌ها گووتی: "به هه‌وڵ و قوربانیدانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و رۆڵ و سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی شنگال و ناوچه‌كانی دیكه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار كران و كار بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین ئیداره‌یه‌كی شایسته بۆ ئه‌و ناوچانه دابنرێت و ئه‌وه‌ش خه‌ون و ئاواتی میر ته‌حسین به‌گ بوو".
دواتر وتاری سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و چه‌ندین وتاری دیكه خوندرانه‌وه‌و ئاماده‌بووان تاجه گوڵینه‌یان له‌به‌رده‌م ته‌رمی میری ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان دانا.
رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردوو 28/1/2019، میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییەکانی کوردستان و جیهان لە تەمەنی 86 ساڵیدا، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هانۆڤه‌ری وڵاتی ئه‌ڵمانیا، كۆچی دوایی كرد.
میر تەحسین کۆڕی سەعید بەگ کوڕی عەلی بەگ کوڕی حسین بەگ.
دایکی: خۆخێ کچی نایف بەگ کوڕی حەسەن بەگ کوڕی حسێن بەگ.
میر تەحسین لە 15 مانگی ئابی ساڵی 1933 لە باعەدرێی سەر بە قەزای شێخان لە دایکبووە.
لە کوتایی مانگی تەمووزی ساڵی 1944 لە تەمەنی 11 ساڵیدا بووه به میری ئێزیدیان وەکو جێگرەوەی باوکی و مەیان خاتوونی دایکی وەصی لەسەری وەصی بوو هەتا گەییشتووە تەمەنی بلۆغ.
میر تەحسین سێ جار ژیانی هاوسەرگەری پێکهێناوە و ئەم منداڵانەی خوارەوە هەیە:
کوڕەکان (زیاد، سەعید، مەروان، سەربەست، حازم. فەرهاد، سەرهات، عیصمەت)
کچەکان (هەدیە، نەفیە، نەسرین)
قوناغەکانی ژیانی:
- لە نیسانی 1959 لە کاتی بزاڤی شەواف زیندانیی کراوە
- لە سەرەتای 1960 هەتا تەمووزی 1961 بۆ عه‌مارە و بەغدا و دیوانیە سەرنه‌گووم کراوە
- لە کاتی دەستپێکردنی شۆڕشی ئەیلوول له ساڵی 1961 زیندانیی كراوه و بۆ دادگای عورفی مووسڵ گواستراوه‌ته‌وە.
- لە ساڵی 1970 په‌یوه‌ندی به شۆڕشی ئەیلوول كردووه‌و لە ناوپردان لە نزیک بارەگای بارزانی نەمر نیشتەجێ بوو بوو.
-لە ساڵی 1975 بەرەو بەریتانیا رووشتووە و بۆ 7 ساڵ لە لەندن ماوه‌ته‌وە.
- لە رۆژی 9/ 9/ ساڵی 1981 گەڕاوه‌ته‌وه عێراق.
- هەڕەشەی کوشتنی لەسەربووه‌و دوو جاریش بریندار بووە. یەکەم جار لە 18/2/1992 لە نیوان مووسڵ و شێخان و جاری دووەم لە 22/9/2003 لە نیوان ئەلقۆش و شێخان.
- دیداری لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە پادشا و سەرۆک و سیاسەتمەداری دەوڵەتان هه‌بووه. دیسان پاپی ڤاتیکانی بنینیوە و داکۆکی لە مافەکانی ئێزدییان کردووە.
- سندۆقێکی خێرخوازی بە ناوی خۆی دروستکردووە و داهاتی پەرستگای لالش له‌و سندووقه تەرخانکردووە.
-حەزی لە زانست و خوێندن بوو
-چەندین خەڵات و ریزلینانی نێودەوڵەتی سەبارەت پێکەوەژیان و لێبوردەیی و ئاشتی وەرگرتووە.