كوردستان24 دەچێتە دوا خاڵی شەڕی ھەسەدە و داعش

داعش ھاووڵاتیانی سڤیل وەك قەڵغان بەكاردەھێنێت
kurdistan24.net

K24 - دێرەزوور

شەڕی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) و چەكدارانی داعش لە ناوچە سنوورییەكانی دێرەزوور بەردەوامە و پەیامنێری كوردستان24 لە دوا خاڵی سەنگەرەكان دوایین زانیاری لەسەر شەڕەكە دەخاتەڕوو.

ئەكرەم ساڵح، پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "ئێمە لە شارۆچكەی باخۆزین كە دوایین شارۆچكەیە ھێزەكانی سووریای دیموكرات لە دەستی چەكدارانی داعش رزگاریان كردووە. لەناو شارۆچكەكە رێگەیەك ھەیە دەچێتە ئەو گوندەی كە دوایین سەنگەری داعشە لەو سنوورە".

پەیامنێرمان لە زاری فەرماندەكانی ھەسەدە ئاماژەی بەوەدا: "كە ئێستا ئۆپەراسیۆنەكانیان دژی داعش وەستاندووە، چونكە ژمارەیەكی زۆر خەڵكی سڤیل لە ناوچەكانی بندەستی داعش ھەن و وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاریان دەھێنێت. ھەروەھا شەڕڤانان رێگەی ھاتووچۆی داعش تۆپباران دەكەن".