سۆلاری قسه‌ی كۆتایی خۆی له باره‌ی كلاسیكۆ گوت؟
سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یاریزانه‌كانی له به‌هێزی یاری كلاسیكۆ ئاگادار كردۆته‌وه و ده‌شڵێت: ئێمه تا دواسات بۆ بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نازناوه‌كان ده‌جه‌نگین و حه‌ز ده‌كه‌م مێسی له كلاسیكۆ یاری بكات.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 5 شووباتی 2019، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له كلاسیكۆ، سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆ ئاسان نابێت، ده‌شڵێت: ئه‌و یارییه مێژووییه و هاوشێوه‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانی ریڤه‌رپله‌یت و بۆكا و یاری نێوان میلان و ئینته‌ر میلان به‌هێزه و هه‌روه‌ك رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانی نێوان ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و ریال مه‌دریده و جیهان چاوی له‌سه‌ر ئه‌م یارییه.
سۆلاری گوتیشی: هیوادارم هیچ یاریزانێك له هه‌ردوویانه له‌و یارییه دانه‌بڕێن، حه‌زیش ده‌كه‌م سبه‌ی مێسی له كلاسیكۆ یاری بكات.
سۆلاری له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه تا كۆتایی ناوه‌ستین و چاومان له بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نازناوه‌كانه، ده‌شڵێت: ئه‌و یارییانه‌ی له هه‌فته‌كانی داهاتوو له‌پێشمانه زۆر چاره‌نووسساز و گرینگن، پێویسته له ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه به به‌هێزی بجه‌نگین، چونكه ئێمه ركابه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو نازناوه‌كان ده‌كه‌ین.
سۆلاری ده‌شڵێت: وه‌ك هه‌مووجارێك پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌م ئاشكرا ناكه‌م، سبه‌ی هه‌موو شتێك روون ده‌بێته‌وه كام یاریزان به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كات، ئێمه پلانی خۆمان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا داڕشتووه و داواشم له یاریزانه‌كانم كردووه به بیروهۆشێكی باش خۆیان بۆ كلاسیكۆ ئاماده بكه‌ن.
له باره‌ی ئه‌ستێره لاوه به‌رازیلییه‌كه، سۆلاری گوتی: ڤینسیۆس ئه‌ستێره‌یه‌كی به توانا و به‌هره‌مه‌نده، به‌ڵام هێشتا زۆر شت ماوه تا فێری بێت، بۆیه هه‌موو یاریزانه به ئه‌زموونه‌كانی یانه‌كه‌مان پێویسته یارمه‌تی بده‌ن، دڵنیاشم داهاتوویه‌كی گه‌وره چاوه‌ڕێی ڤینسیۆس ده‌كات.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و، له یاری چوونی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا له كامپ نوو بارسێلۆنا و ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.