له كاتى ناوبژيدا گه‌نجێك گيانى له‌ده‌ستدا
K24 – کەرکووك:
گه‌نجێكى دانيشتووى شارى كه‌ركووك، له كاتى ناوبژيدا، به هۆى به‌ركه‌وتنى چه‌قۆوه گيانى له‌ده‌ستدا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووك، بەکوردستان24ی راگەیاند، (ج.س.ت) کە هاووڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی غەرناتەیە، دوای ئەوەی بەهۆی کێشەیەکی خێزانی هاوسەرەکەی ماڵەوە جێدەهێڵێت و دەچێتە ماڵی كوڕەکەی كه ناوی وەلیده.
گوتيشى: له‌وێ دەمەقاڵی لەنێوان ژن و پیاوەکە درووست ده‌بێت و (ج) چه‌قۆيه‌ك ده‌وه‌شێنێت، به‌ڵام به‌ر كوڕه‌كه‌ى ده‌كه‌وێت و به‌و هۆيه‌وه دواى گه‌ياندنى بۆ نه‌خۆشخانه گيان له‌ده‌ستده‌دات.
تۆمه‌تباره‌كه، رێپێدراوی پۆلیسە لە ئاگرکوژێنەوەی کەرکووك و ئێستا لەلایەن بنکەی پۆلیسی قۆریە دەستبەسەر کراوە و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێکردووە.