روحانی: تۆبەی ئەمەریكا قبووڵ دەكەین
K24 - ھەولێر
سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێکدا بۆ باڵوێز و دیپلۆماتە بیانییەکانی نیشتەجێی تاران رایگەیاند، ئەگەر ئەمەریکا لە رێگای هەڵە بگەڕێتەوە و تۆبە بکات ئەوا ئێران ئامادەیە تۆبەکەی لێ قەبووڵ بکات.
حەسەن روحانی، سەرۆک کۆماری ئێران گوتی: "تەنانەت ئەمەریکاش ئەگەر تۆبە بکات و لە رێگای لاڕێی خۆی بگەڕێتەوە سەر رێگای راست و لێکدانەوەی ورد بکات و لەبەرامبەر دەستوەردانەکانی رابردووی لە ئێران داوای لێبوردن بکات و ئامادە بێت گەورەیی و کەرامەتی گەلی ئێران و شۆڕشی گەورەی ئیسلامیی ئێران قبووڵ بکات، بە رێزەوە لەگەڵ خەڵکی ئێمە قسە بکات. ئێمە ئامادەین بەرامبەر بەو ئەمەریکایەی کە گەلێک ساڵ زوڵمی لێ کردوین، پاشگەز بوونەوە و گەڕانەوە و تۆبەکەی لێ قبووڵ بکەین".