سۆلاری دوای كلاسیكۆ چی گوت؟
دوای یاری كلاسیكۆی جامی شای ئیسپانیا كه بهیهكسانبوون به گۆڵێك بۆ ههرلایهكیان كۆتایی هات، سۆلاری ستایشی ئاستی یاریزانەکانی کرد و گوتی دەمانتوانی یارییەکە ببەینەوە.
سانتیاگۆ سۆلاری، راهێنەری ریال مەدرید له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: ئەستەمە باسی دادپەروەری بکەیت لە تۆپی پێدا، ئێمە لە ئەنجامەکە رازین، بەڵام پێموایە دەمانتوانی یارییەکە ببەینەوە، لە نیوەی یەکەم و لە کۆتاییەکانی یارییەکە چەند هەلێکی گۆڵکردنمان بۆ رەخسا، بەڵام نەمانتوانی بیانقۆزینەوە، ئەمشەو یارییەکی سەرنجڕاکێش بوو، یارییەکی خۆش بوو بۆ هەوادارانی تۆپی پێ.
سۆلاری دهشڵێت: سەرجەم یاریزانەکانمان ئەمشەو هەوڵێکی زۆریان دا و یارییەکی باشیان کرد، من هیچ پێم سەیر نییە ڤینیسیۆس ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، چونکە ئەو کوڕە تەمەنی ١٨ ساڵە و هەر ئەوەی لێ چاوەڕێ دەکەم، ئەو رۆژ بە رۆژ باشتر دەبێت.
راهێنهری ریال مهدرید گوتیشی: من نامەوێت بەراورد لە نێوان ئەم كلاسیكۆ و کلاسیکۆی رابردوو بکەم، ئێستا کاتی ئەوەیە ئێمە خۆمان بۆ یاریی ئاتڵێتیکۆ مەدرید ئامادە بکەین، بۆ یاریی گەڕانەوە هەموو ئەگەرێک لە ئاردایە و هەموو حیساباتێک بە کراوەیی دەمێنێتەوە.
له بارهی ئاستخراپی مارسێلۆ، راهێنهری ریال مهدرید بهرگری لهو یاریزانه بهرازیلییه كرد و گوتی: مارسێلۆ كاپتنی دووهمی ریال مهدریده و له یارییهكانی داهاتوو باشتر دهبێت و یاریزانێكی مهدریدییه و بهردهوام دهبێت.