مێركڵ باسی هه‌ڕه‌شه راسته‌قینه‌كانی داعش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: "هێشتا شكست به رێكخراوی داعش نه‌هێنراوه، به‌ڵكو بوون به هێزێكی شه‌ڕكه‌ری ناڕێكخراو پاش ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌و خاكه‌یان له ده‌ستدا كه له سووریا داگیریان كردبوو".
ئه‌نگێلا مێركڵ له كاتی كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا (بی ئێن دی) له به‌رلین ئه‌و قسانه‌ی كردووه كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه كاتێك بڕیاری بۆ پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا راگه‌یاند گووتی، داعش شكستیهێناوه".
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: "جێگای خۆشحاڵییه ئه‌وانه‌ی ناویان له خۆیان ناوه "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" له زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌ركران كه داگیریان كردبوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه واتای ئه‌وه نییه به یه‌كجاری كۆتاییان هاتبێت، به‌ڵكو گۆڕاون بۆ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری ناڕێكخراو، ئه‌وه‌ش بێگوومان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، چاودێریكردنی ره‌وشی سووریا یه‌كێكه له كاره له پێشینه‌كانی هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا. هاوشانی ئه‌وه‌ش چاودێریكردنی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منیی ئه‌لیكترۆنی و هه‌واڵی ناڕاسته كه ئامانج لێی درووستكردنی كاریگه‌رییه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه دیموكراسییه‌كان".