كاڤانی له چامپیۆنزلیگ لێی قه‌وما
كاڤانی به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ ماوه‌ی مانگێك له یاریكردن دوور ده‌كه‌وێته‌وه و پێشبینیش ده‌كرێ نه‌توانێت له دوو یاریی یانه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد یاریی بكات.
ئه‌م هێرشبه‌ره ئۆرۆگواییه له یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بۆردۆ له خولی فڕه‌نسا تووشی پێكان بوو، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كانی فڕه‌نسا بڵاویانكردۆته‌وه پشكنینه پزیشكیه‌كان ده‌ریانخستووه كاڤانی تووشی پێكانێك بوو له رانی راستی و پێشبینی ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی مانگێك له یاریكردن دوور بكه‌وێته‌وه.
رادیۆی مۆنتی كارلۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه مه‌حاڵه كاڤانی بتوانێت له یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر مانچێستر یونایتد یاریی بكات.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه جگه له كاڤانی، نێیماریش له یاریی چوون ناتوانێت یاریی بكات و به‌مهۆیه‌وه تۆماس توخێل پشت به جولیان دراكسله‌ر و ئانخێل دی ماریا و كیلیان مباپێ ده‌به‌ستێت.
تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ریش ئه‌م هه‌واڵانه پشت‌راست ده‌كاته‌وه و به ئه‌سته‌می ده‌زانێت كاڤانی له یاریی چوونی قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ یاریی بكات و ده‌شڵێت ده‌مانه‌وێت به‌بێ كاڤانی و نێیمار سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ین.
له گه‌ڕی شازده‌یه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا، پاریس سانجێرمان رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد رووده‌كاته یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد.