"گاریس به‌یل به‌هۆی ئه‌م گۆڵه ره‌نگه 10 یاری سزا بدرێت"
گاریس به‌یل ئه‌ستێره‌ی وێڵزی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌هۆی ئه‌و گۆڵه‌ی له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی تۆمار كرد هه‌ڕه‌شه‌ی سڕكردنی بۆ 10 یاری له‌سه‌ره.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه گاریس به‌یل دوای ئه‌وه‌ی له دێربی مه‌درید، گۆڵی له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كرد به ده‌سته‌كانی ئاهه‌نگێكی نامۆی گێراوه و سووكایه‌تی به هانده‌رانی ئاتڵێتیكۆ كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، به‌كارهێنانی ده‌ست به‌مجۆره له دوای گۆڵكردن له ئیسپانیا سزای له‌سه‌ره و قه‌ده‌غه كراوه.
پێگه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتیار و ناوبژیوانانی یارییه‌كه له راپۆرته‌كانیان ئاماژه‌یان به‌م ره‌فتاره‌ی گاریس به‌یل كرد بێت ره‌نگه تووشی سزایه‌كی زۆر قورس بێت.
له یاری دێربی مه‌درید، یانه‌ی شایانه له نێو یاریگه‌ی میترۆ پۆلیتانۆی تایبه‌ت به ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، له‌و یارییه‌دا گاریس به‌یل له خوله‌كی 57 هاته نێو یاریگه و له خوله‌كی 74 گۆڵی كرد.