هەشت ساڵە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون تەواو نەکراوە
K24 - زاخۆ
هەشت ساڵە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە زاخۆ تەواو نەکراوە، ئەمە لەکاتێکدایە، كه بەشداربووانی پڕۆژەکە نیوەی پارەكهیان داوە. بۆیه داوا لە حکوومەتی ھەرێمی كوردستان دەکەن چارەسەرێك بۆ کێشەکەیان بدۆزێتەوە.
دوای چەندین جار داواكاریی بەشداربوانی پڕۆژەكە و گفتوگۆ لەگەڵ خاوەنی پڕۆژەكە و دهستهی وەبەرھێنان، بڕیاردراوە گرێبەستەكان نوێ بكرێنەوە.
کوردۆ ئیحسان، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنان لە دھۆك بە كوردستان24 ی گوت: "دەبوایە ئێستا سهرجهمی خزمەتگوزارییەكان بۆ پڕۆژەكە تەواو بكرابونایە، چونكه دەبێ كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكە ھەموو كارەكانی تەواو بكات".
ھەرچەندە كۆبوونەوە لەنێوان خاوەن خانووەكان و كۆمپانیا و وەبەرھێناندا كراوە، بەڵام ھێشتا خاوەن خانووەكان نیگەرانن لە دواكەوتنی پڕۆژەكە و وەبەرھێنان بە خەمسارد دەزانن لە چاودێریكردنی پڕۆژەكە.