به هۆى ستايشكردنى سه‌دام شاعيرێكى ميللى ده‌ستگير كرا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منیى عێراق رايگه‌ياند، دوێنێ سه‌لاح حهرباویی شاعيرى ميللي، به هۆى ئه‌وه‌ى له شيعرێكدا ستايشى سه‌دام حوسێنى كردووه، له ناسرييه ده‌ستگير كراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتيشى: له به‌شى بنه‌بڕكردنى تيرۆر له شارى ناسرييه، لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵ حهرباویدا ده‌كرێت.
جگه له یاسای قه‌ده‌غه‌كردنى حزبى به‌عس، هيچ ياسايه‌كی تر له عێراقدا ده‌رنه‌چووه، كه ستايشكردنى سه‌دام حوسێن قه‌ده‌غه بكات.
له شيعرهكهيدا، حهرباوى ره‌خنه‌ى له سياسهتكارانى عێراقى گرتووه و ئاماژه‌ى به سه‌ردانه‌كه‌ى تره‌مپ بۆ عێراق كردووه، كه بێ ئاگاداریى به‌رپرسانى عێراقى ئه‌نجام درا.
له شيعرهكهيدا حهرباوى ده‌ڵێت: "ئه‌بو عوده‌ى رقم لێته، به‌س خۆشيشم ده‌وێى" و له‌وێوه ستايشى سه‌دام و سه‌ركۆنه‌ى به‌رپرسانى ئێستا ده‌كات.