میرانی: كه‌ركووك به‌ئاسانی له‌ده‌ستچوو به‌ڵام به‌ئاسانی نایه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی حه‌ز ده‌كات هه‌رچی زووه لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی كوردستان رێكبكه‌ون و گرنگ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م وڵاته‌یه.
فازڵ میرانی له‌باره‌ی كه‌ركووكیشه‌وه ده‌ڵێت: "كه‌ركووك به ئاسانی له ده‌ستچوو، به‌ڵام به ئاسانی نایه‌ته‌وه".
گوته‌كانی فازڵ میرانی، دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هات، كه تایبه‌ت بوو به پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م.
ئه‌گه‌رچی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌رده‌وامه، به‌ڵام هێشتا لایه‌نه‌كان به ته‌واوی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان رێنكه‌وتوون، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش تا ئێستا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، نه‌یتوانیوه كاندیدێك بۆ یه‌كه‌مین پۆستی خۆی، كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانه، یه‌كلابكاته‌وه.
ئ. م