ئه‌مه‌ریكا: له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناكشێینه‌وه‌

"ئێمه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ستراتیژیه‌تمان ده‌گۆڕین نه‌ك ئامانج"
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

مایک پێنس, جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگەیاند, ئەوان لە رۆژهەڵاتی ناوڕاست ناکشێنەوە و بوونیان له‌ ناوچه‌كه‌ تۆکمەتر دەکەن.

پێنس جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئەمریکا بە بەهێزی لە هەرێمەکە دەمێنێتەوە و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "سەرۆک ترەمپ رایگەیاند, کە دەست لە جەنگ هەڵدەگرین و ئەو بەرپرسیارێتیە بە هاوپەیمانەکانمان دەبەخشین، ئەوە گۆڕینی ستراتیژیەتە نەک گۆڕینی ئامانجمان".

دووپاتیشیكرده‌وه‌، "ويلايه‌تە يەکگرتووەکانی ئەمه‌ريکا بە بەهێزیی لە هەرێمەکە دەمێنێتەوە، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئەو قۆناغە، پێشبینیش دەکەین, کە هاوپەیمانەکانمان شان بدەنە بەر ئەو بەرپرسیارێتیە".

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ئێمە بەردەوام دەبین لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر, داعش و هاوشیوەکانی، ئەمه‌ریکا بە بەهێزییەوە پابەنده‌ و بەڵێن دووپات دەکاتەوە, سەقامگیری و ئاشتی لەبەرژەوەندی مافەکانی مرۆڤ بهێڵێتەوە".

H.B