سۆلاری له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی چی گوت؟
سۆلاری راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر جیرۆنای كه‌ته‌لۆنیا جه‌ختی له‌و كرده‌وه كه چه‌ندانجار له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه رووبه‌ڕووی یه‌كتر بووینه‌وه و باش یه‌كتر ده‌ناسین، ده‌شڵێت: جارێ بیر له خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه و دواتر له بارسێلۆنای پێشه‌نگی لالیگا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 16 شووباتی 2019، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی جیرۆنا، سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان له دۆخێكی باشدان، گوتیشی: ئێمه خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی به‌كگرتووین و یه‌ك ئامانجمان هه‌یه ئه‌ویش سه‌ركه‌وتنه و ململانێی نازناوه‌كانه تا كۆتایی وه‌رز.
سۆلاری ده‌ڵێت: ئێمه چه‌ند جارێك به‌رامبه‌ر جیرۆنا یاریمان كردووه، زۆر به‌باشی یه‌كتر ده‌ناسین، ئه‌وان تیپێكی به‌هێزیان هه‌یه، هیوادارم له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی یاریزانه‌كان له رۆژێكی باش‌دا بن و ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن.
راهێنه‌ری ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئاهه‌نگه‌كه‌ی گاریس به‌یل له میدیاكان زۆر له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر كرا، ئه‌وه‌ی سێرخیۆ رامۆسیش بڵاو كرایه‌وه له ئه‌نجامی فریودانی پرسیارێكی رۆژنامه‌نووسێك بوو، هه‌ڵبه‌ت رامۆس خۆی روونكردنه‌وه‌ی دا و دووپاتی كرده‌وه كه به ئه‌نقه‌ست هیچ كارتێكی زه‌ردی وه‌رنه‌گرتووه.
سۆلاری گوتشیی: ده‌كرێت سزای یاریزانێك بدرێت كه بیری له وه‌رگرتنی كارتێك كردبێته‌وه؟ من یاسا دانانێم و لێشی نازانم.
له باره‌ی دژایه‌تی خاڤێر تیباس به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید، سۆلاری گوتی: هه‌رگیز پێموانییه ئه‌م قسه‌یه راست ده‌بێت، چونكه ئه‌وه‌ی دژی ئێمه‌یه و ململانێمان ده‌كه‌ن یانه‌كانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و سێڤییا و بارسێلۆنایه نه‌ك خافێر تیباسی سه‌رۆكی رابیته‌ی لالیگا.
سۆلاری گوتیشی: باشترین شوێن له نێو یاریگه بۆ ئاسێنسیۆ هێڵی پێشه‌وه‌یه، هه‌موومان به هه‌بوونی ڤینسیۆس دڵخۆشین، ئه‌و به ته‌واوه‌تی سه‌رنجڕاكێشه و راهێنانه‌كانی به باشی ده‌كات، به‌ڵام هۆكاری ئه‌و ئاستبه‌رزییه ته‌نیا بۆ خودی ڤینسیۆس ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو یاریزانه‌كانیش زۆر هاوكاری ده‌كه‌ن تا له نێو یاریگه بدره‌وشێـته‌وه.
سۆلاری له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: له ئێستادا ته‌نیا بیر له یاری داهاتوو ده‌كه‌مه‌وه و جارێ بیر له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م ناكه‌مه‌وه، چونكه من تا 2021 گرێبه‌سته‌م له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید هه‌یه.
له گه‌ڕی 24ـه‌می لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 2:00 به‌كاتی هه‌ولێر میوانداریی جیرۆنا ده‌كات.