كوردستان 24 دانپێدانانی باندێكی دزیكردن له شاری هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ماوه‌یه‌ك بوو دووباره‌بوونه‌وه‌ی چه‌ند حاڵه‌تێكی دزیكردن له ماركێته‌كانی شاری هه‌ولێر، خاوه‌ن ماركێته‌كانی دووچاری ترس و نیگه‌رانی كردبووه‌وه، دواتر هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر توانیان تاوانباران ده‌ستنیشان بكه‌ن و ده‌ستگیریان بكه‌ن.
كوردستان24 دیمه‌نه تۆماركراوه‌كانی كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و دزیانه‌ی له كامێراكانی چاودێرییه‌وه ده‌ست كه‌وتووه و تاوانبارانیش دانیان به‌وه‌دا ناوه، كه دزییان له ناو ئۆتۆمبێلێك و دوو ماڵ و پێنج ماركێتدا كردووه.
تاوانباران دووكه‌سن و ته‌مه‌نیان له‌نێوان18 بۆ 22 ساڵی دایه، له‌كاتی دزیكردن روخساریان شاردۆته‌وه و جانتایه‌كیان پێیه, كه چه‌ندین ئامێری تێدایه بۆ شكاندنی قوفڵ و قاسه‌كانی ناو ماركێته‌كان. به‌و جۆره هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ندین ماركێت و ماڵی دیكه و تاوانی دزیكردنیان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، پۆلیس تاوانباران ده‌ستنیشان ده‌كات و ده‌ستگیرده‌كرێن.
وه‌ك له دیمه‌نه‌كانی كامێرای چاودێرییدا ده‌رده‌كه‌وێت، تاوانباران به‌هۆی شاره‌زاییانه‌وه، به ئاسانی قاسه‌كان ده‌شكێنن و دوای بردنی پاره و كارتی مۆبایل، ئیدی هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان و سڕینه‌وه‌ی جێ په‌نجه‌كانیان ده‌ده‌ن, بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانی پۆلیس بشارنه‌وه.
هه‌ردوو تاوانباره‌كه دانیان به‌وه‌دا ناوه, كه هه‌ستاون به دزیكردن له ناو ئۆتۆمۆ بیلێك و دوو ماڵ و پێنج ماركێت، كه له‌سه‌رجه‌میاندا ته‌نها كارتی مۆبایل و پاره‌یان دزیووه. ئێستا تاوانباران به كه‌له‌پچه‌كراوی له‌به‌رده‌می یاسادان و پۆلیسی هه‌ولێریش دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتیان, كه هه‌میشه چاوكراوه و ئاماده‌ن بۆ پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیان.
له‌م باره‌یه‌وه هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر زانیاری ورده‌كاری ده‌داته كوردستان 24.
به‌پێی ئاماره‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر, له ساڵی رابردوودا 819 حاڵه‌تی دزیكردن تۆمار كراون و هێزه ئه‌منییه‌كانیش توانیویانه 88% سكاڵاكانی دزیكردن یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، هه‌ر به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانیش، حاڵه‌ته‌كانی دزیكردن و تاوان به‌گشتی له شاری هه‌ولێر به‌راورد به ساڵانی رابردوو، كه‌می كردووه.
H.B