راوێژكارى ئه‌سه‌د: ديمه‌شق ئاماده‌يه پارێزگارى له كوردانى سووريا بكات
باشووری کوردستان
كورد
باكوورى سووريا
رۆژهه‌ڵاتى فورات
هه‌سه‌ده
مه‌سه‌ده
يه‌په‌گه
په‌يه‌ده
يه‌په‌ژه
سوپاى ئه‌مه‌ريكا
تره‌مپ
به‌شار ئه‌سه‌د
ديمه‌شق
ڤاڵداى
K24 – هه‌ولێر:
بوسه‌ينه شه‌عبان، راوێژكارى سه‌رۆكى سووريا، به‌شار ئه‌سه‌د، رايگه‌ياند، كوردى سووريا به‌شێكه له گه‌لى سووريا و حكوومه‌تى ديمه‌شق ئاماده‌يه پارێزگارييان لێ بكات.
بوسه‌ينه شه‌عبان له په‌راوێزى كۆنگره‌ى ڤاڵداى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، كه له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چوو، گوتيشى: كورده‌كان خه‌ڵكى سووريان، ئه‌مه‌ريكا گرووپى ئيتنى دروست كردووه، به‌ڵام كورده‌كان سوورين و حكوومه‌تى سووريا به بێ هه‌ڵاواردن به‌رگرى له هه‌موو خه‌ڵكى سووريا ده‌كات.
ئه‌م قسانه‌ى بوسه‌ينه دواى ئه‌وه هاتن، كه دوێنێ رايگه‌ياندبوو، حكوومه‌تى سووريا، مافى ئۆتۆنۆمى ناداته كوردانى سووريا و ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى باكوورى سووريا ره‌تده‌كاته‌وه چونكه ئه‌وه ده‌رگاى دابه‌شبوونى سووريا ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: روسيا اليوم
ئ.ر