کەرکووك.. بەهۆی ئاگر کەوتنەوە سێ منداڵی ماڵێك سووتان

ته‌ندروستیی دووانییان ناجێگیره‌

K24 - كه‌ركووك:

لە گوندی تڕکەلانی باشووری کەرکووك، بە هۆی ئاگرکەوتنەوە، ماڵێك بە تەواوی سووتا و سێ  منداڵی ماڵەکەیش سووتان و باری تەندروستییان ناجێگیرە.

ئەفسەرێك بە پلەی عەقید، لە پۆلیسی کەرکووك بە پەیامنێری کوردستان24ی گوت: "روواوەکە لە گوندی تڕکەلان بووە له باشووری کەرکووك، خێزانه‌كه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن".

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، هۆكاری ئاگره‌كه‌، دانانی مه‌قه‌ڵه‌ بووه‌ و له‌ جیاتی نه‌وتیش به‌ هه‌ڵه‌ به‌نزینیان به‌ ئاگره‌كه‌دا كردووه، دواتر ئاگرەکە ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ و کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

به‌ هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ دوو كوڕ و كچێك، کە تەمەنیان لەنێوان (1 تا 9) ساڵانه‌، سووتاون و بۆ چاره‌سه‌ریش گه‌یه‌نراونه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌.

بە گوتەی ئەو ئەفسەرە، دوو لە منداڵەکان بەشێکی زۆری جەستەیان سووتاوە، یه‌كێك له‌ كوڕه‌كان 60% و ئه‌وی دیكه‌یان 70%ی سووتاوه‌.

هه‌رچی كچه‌كه‌یه‌، كه‌ دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیرتره‌، 90%ی جه‌سته‌ی سووتاوه‌.

ئ. م