مێسی دوای هاتریكه‌كه‌ی ئه‌مرۆ چی گوت؟
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا به سه‌ركردایه‌تی لیۆنێل مێسی دواكه‌وتنی له یارییه‌كه به‌رامبه‌ر سێڤییا به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی گۆڕی، راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه مێسی په‌یامێكی بۆ ریال مه‌درید نارد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئێستا كاتی بیركردنه‌وه له ریال مه‌درید و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یانه‌یه.
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی فه‌رمی یانه‌كه‌ی گوتی: زۆر دڵخۆشم به سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆمان، یه‌كێك له به‌ربه‌سته سهختهكهمانمان تێپه‌ڕاند و ئێستا كاتی بیركردنه‌وه‌یه له یانه‌ی ریال مه‌درید.
مێسی ده‌ڵێت: ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له ململانێكردنی سه‌رجه‌م نازناوه‌كان، زۆر ئاساییه كه هه‌ندێكجار نه‌توانین به ئاستێكی جێگیر یاری بكه‌ین، گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌مرۆ یارییه‌كی باشمان كرد و جیاوازییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانمان زیاتر كرد.
لیۆنێل مێسی ده‌شڵێت: ئێستا كاتی ئاماده‌كارییه بۆ یاریی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید، دڵنیام یارییه‌كه بۆ ئێمه له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ قورس ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شكست به ریال مه‌درید بهێنین.
مێسی ئه‌مرۆ كۆی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی گۆڵكارانی لالیگا گه‌یانده 25 گۆڵ، لیۆ بووه خاوه‌نی 650 گۆڵ له كاروانی وه‌رزشی خۆی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان، هاتریكی ژماره 50ـی تۆمار كرد.