"تره‌مپ و كیم" ده‌ستگیركران
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی ڤێتنام، هه‌ردوو لێكچووه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكووری به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستگیركرد.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، كه دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه له نێوان تره‌مپ و كیم نزیك بووه‌ته‌وه، ئه‌و دوو چالاكوانه‌ش به‌ر له‌واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، خۆیان گه‌یاندووه‌ته ڤێتنام و له شه‌قامه‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌سووڕێنه‌وه سه‌رنجی خه‌ڵكیان به لای خۆیاندا راكێشاوه.
هوارد ئێكس، لێكچووی كیم، كه له بنه‌ڕه‌تدا ئوسترالی – چینییه، له فه‌یسبووكی خۆیه‌وه رایگه‌یاند، خۆی و هاوكاره‌كه‌ی، راسیل وایت، كه لێچكووی تره‌مپه، هه‌ینی رابردوو بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له‌لایه‌ن 15ی ئه‌فسه‌ری پۆلیسی ڤێتنامییه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه.
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و دووانه، دوای گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی لۆكاڵی بووه، لێكچووه‌كه‌ی كیم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، پۆلیس هۆشداری پێداون، هانۆی پایته‌ختی ڤێتنام، به كاتێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕێت له ماوه‌ی دووه‌م لووتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم و نایانه‌وێت هیچ گرفتێكیان بۆ درووستبكرێت.
پۆلیس ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، كاره‌كانی ئه‌و دوو چالاكوانه، ئاسایشی هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه ده‌خاته ژێر مه‌ترسییه‌وه، چونكه ئه‌و دوو سه‌رۆكه "دوژمنی زۆریان هه‌یه".
پۆلیس دوای چه‌ند پێشنیازێك، وه‌كو ده‌ستبه‌ركردنی تا ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی دووه‌م، یان ره‌وانه‌كردنه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانی خۆیان، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی بیانگه‌ڕێنێته‌وه هۆتێله‌كه‌ی خۆیان و بیانخاته ژێر چاودێرییه‌وه.
دواجار پۆلیس به ئۆتۆمۆبێلی تایبه‌ت ئه‌و دوو چالاكوانه‌ی گه‌یاندووه‌ته‌وه هۆتێل، به‌ڵام به‌ڵێننامه‌یه‌كیان به زمانی ڤێتنامی واژۆكردووه، له ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه، له هۆتێله‌كه‌یان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و هیچ لێدوانێكیش بۆ میدیاكان نه‌ده‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكاره تونده‌ش، به‌ڵام ئه‌فسه‌ران و پۆلیسی هانۆی پایته‌ختی ڤێتنام، سه‌رسامی خۆیان به‌و دوو چالاكوانه ده‌ربڕیوه و وێنه‌یان له‌گه‌ڵ گرتوون.
بڕیاره دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم، رۆژی چوارشه‌ممه، 26ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019 ده‌ستپێبكات و دوو رۆژ بخایه‌نێت.
پێشتریش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوانییان، له 12ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018 له پایته‌ختی سه‌نگاپووره به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م