به‌په‌له.. مایسترۆیه‌كه‌ی یانه‌ی دهۆك گه‌ڕایه‌وه
به فه‌رمی هارۆن ئه‌حمه‌د دوای دوو مانگ له جێهێشتنی یانه‌كه جارێكی دیكه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی دهۆك كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له دوای رۆیشتنی ئه‌م یاریزانه دهۆك هیچ یارییه‌كی نه‌بردۆبووه‌وه.
هارۆن ئه‌حمه‌د پێشتر له یانه‌ی دهۆك خاوه‌نی زۆرترین مووچه بوو، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ساڵی 2019 بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق په‌یوه‌ندی به یانه‌ی برایه‌تی كرد.
یانه‌ی دهۆك له دوای رۆیشتنی هارۆن ئه‌حمه‌دی ناوه‌راستكاری، 6 یاری كرد، تووشی 3 شكست و 3 یه‌كسانبوون بوو، دوایین یاریشی له خولی نایابی كوردستان له نێو یاریگه‌ی خۆی بوو، كاتێك به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به یانه‌ی شێروانه دۆڕا، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ناڕه‌زایی هانده‌ران و ده‌سته‌ی كارگێری لێكه‌وته‌وه، به‌جۆرێك سه‌رجه‌م یاریزانان و ستافی راهێنه‌ران له لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌كه سزا دران.
یانه‌ی دهۆك ئه‌م وه‌رزه له كۆی 17 یاری، 5 بردنه‌وه، 9 به‌رامبه‌ربوون و 3 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 24 خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی كوردستان دێت.