جه‌واد زه‌ریف هۆكاری راسته‌قینه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاشكرا كرد
K24 - هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ئینتیخاب"ی ئێرانی، زه‌ریف هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له سه‌ردانه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا بۆ ئه‌و وڵاته ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، زه‌ریف رایگه‌یاندووه، "دوای سه‌ردانه‌كه و ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ی، بوونی له پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، هیچ گرنگییه‌كی نامێنێت".
وه‌ك له‌و وێنانه‌ی له میدیا ئێرانییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌نها حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆككۆماری ئیسلامی ئێران و قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ده‌رده‌كه‌ون و له‌گه‌ڵی كۆبوونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ لێژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران بۆ تاووتوێكردنی ئه‌و پرسه كۆده‌بێته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵاش رایگه‌یاندووه، ره‌نگه زه‌ریف بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر بۆ پۆسته‌كه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه، ره‌نگه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و په‌شیمانكردنه‌وه‌ی زه‌ریف، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، بێته سه‌ر هێڵ و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم - ئینتیخابی ئێرانی
ئ. م