به فه‌رمی ژیلوان حه‌مه‌د بڕیاری دا یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكات
ژیلوان حه‌مه‌د یاریزانی كوردی نیشته‌جێی سوید به فه‌رمی بانگهێشتی ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كرا و له ماوه‌یه‌كی نزیكیش یه‌كه‌مین یاری به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌نجام ده‌دات.
ژیلوان حه‌مه‌د پێشتر كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سوید بووه و چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می سوید كردووه، به‌ڵام 3 مانگ له‌مه‌وبه‌ر به كوردستان24ـی راگه‌یاند ئه‌گه‌ر له لایه‌ن راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سوید بانگهێشت نه‌كرێت ئه‌وا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاری ده‌كات.
ژیلوان حه‌مه‌د له خانه‌واده‌یه‌كی كوردی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی رانییه‌ی باشووری كوردستانه، به‌ڵام له شاری باكۆی ئازه‌ربایجان له دایك بووه، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ماڵمۆ ده‌ركه‌وت، 142 یاری له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه ئه‌نجامدا و یارمه‌تی ماڵمۆی دا بۆ ئه‌وه‌ی له 2010 نازناوی خولی نایابی سویدی بباته‌وه.
ژیلوانی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، پێشتر له بۆندزلیگا یاری بۆ یانه‌ی هۆفینهایم كردووه و له‌گه‌ڵ یانه‌ی ستاندار لیگ خولی به‌لجیكای تاقی كردۆته‌وه، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ئه‌مساڵیش بۆ خولی كوریای باشوور گواسترایه‌وه.