"ھەرێمی كوردستان سەنتەری ترانزێتە بۆ پارێزگاكانی عێراق"

هه‌ڵگرتنی خاڵە گومرگییه‌كان جووڵەی خستووەتە ‌ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

هه‌ڵگرتنی خاڵە گومرگیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، جمجۆڵی بازرگانی له ‌پارێزگای دهۆك دروستكردوه‌، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی پیشه‌سازی دهۆك تایبه‌ت به ‌كوردستان24 رایگه‌یاند، ئێستا به‌شێكی زۆری ئه‌و كاڵاو به‌رهه‌مانه‌ی  له‌ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ دێنه‌وه‌ كوردستان 75%ی زیاتر بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقه‌.

ئەیاد حەسەن، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی پیشه‌سازی دهۆك راشیگه‌یاند: "پارێزگای دهۆك نزیكترین پارێزگایه‌ له‌ مووسڵه‌وه‌ و ده‌توانرێت له‌ ڕێی بازرگانه‌كانه‌وه‌ به‌شێكی زۆری  پێداویستی ئه‌و پارێزگایه‌ دابین بكرێت".

ھ.م