هۆزه‌كانی ئه‌نباڕ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/2/2019، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی هۆزه‌كانی ئه‌نباڕ رایگه‌یاند: "جارێكی دیكه له پارێزگای ئه‌نباڕ له بری كه‌س شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكادا ناكه‌ین".
عه‌واد ئه‌لدلمه، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هۆزه‌كانی ئه‌نباڕ ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای وڵات له بنكه سه‌ربازییه‌كانی خۆیان دان، له‌ناو شاره‌كاندا نین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق رێككه‌وتنیان هه‌یه. بۆیه دژی ئه‌وه‌ین هیچ شه‌ڕێك له خاكی ئه‌نباڕ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هۆزه‌كانی ئه‌نباڕ به ئاگان و جارێكی دیكه ئه‌و یارییه ناكه‌نه‌وه و له‌سه‌ر خاكی ئه‌نباڕ، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناكه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمه یه‌كه‌م كه‌س بووین دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و چه‌كدارانی رێكخراوی قاعیده و چه‌كدارانی داعش شه‌ڕمان كرد، هه‌موو شتێكمان له ده‌ست دا و ئه‌مڕۆش به تیرۆر تۆمه‌تبارمان ده‌كه‌ن. ئێستا ئێمه سه‌قامگیریی پارێزگاكه‌مان ده‌وێت و له بری هیچ كه‌س، شه‌ڕی هیچ كه‌سێكی دیكه ناكه‌ین".
له به‌رامبه‌ردا عه‌بدولـله‌تیف ئه‌لهه‌میم، سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننی ده‌ڵێت: "به‌رامبه‌ر جووڵه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له پارێزگای ئه‌نباڕ هه‌ڵوێستمان ده‌بێت، داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین، بوونی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق ره‌تبكاته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه و ریزه‌كانمان رێكده‌خه‌ین و ده‌ست پێده‌كه‌ین".