دەستلەکارکێشانەوەى زەریف رەتكرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆککۆمارى ئێران نامەى دەست لەکارکێشانەوەى وەزیرى دەرەوەى وڵاتەکەى رەتدەکاتەوە و زەریفیش دەگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوز، ئەمڕۆ چوارشەمە، حەسەن رۆحانى، سەرۆککۆمارى ئێران، دەست لەکار کێشانەوەی محەمەد جه‌واد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رەتکردەوەو رایگەیاند، دەست لەکار کێشانەوەی محەممەد جەواد زەریف لە بەرژەوەندی ئێران نییە و ئەو داواکارییە قبوڵ ناکات.
زەریف لە توڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند، هیوادارە وەزارەتی دەرەوە بە پشتیوانی رێبەر و سەرۆککۆماری ئێران و لە چواچێوی یاسای ئێران بتوانی ئەرکەکانی تێپەڕێنێت.
زەریف ئەمرۆیش بە فەرمی گەڕایەوە سەر کارەکەی و پێشوازیی لە سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان کرد.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، قاسم سلێمانی، فەرماندەی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، رایگه‌یاند، پشتیوانی تەواو لە زەریف دەكەن و ئەو بە تاكە بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەیان دەزانێت.
دره‌نگانی شه‌وی دووشه‌ممه، 25ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، له ئینستاگرامه‌وه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راگه‌یاند، هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له سه‌ردانیكردنی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا بۆ تاران، ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئ. م