ئاستی ھەناردەكانی ئێران بۆ عێراق بەرز دەبێتەوە
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق، ئاستی ھەناردە نانەوتییەكانی ئێران بۆ پارێزگاكانی عێراق بەرزبوونەوەی تۆمار كردووە، بەجۆرێك بەھای ھەناردە نانەوتییەكان بۆ عێراق لە ماوەی 11 مانگی رابردوودا بەرێژەی 45% بەرزبووەتەوە، بە بەراورد بەھەمان ماوەی ساڵی رابردوو.
باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق ئاشكرای كردووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە بە بەھای 8 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار كەلوپەلی نانەوتی ھەناردەی عێراق كراوە، ئەوە جگە لە ژمارەی ئەو پیشانگایانەی كە لە عێراق كراونەتەوە و كاڵای ئێرانیان نمایشكردووە گەیشتووەتە چوار ھێندە.
ھاوكات ئێران بەرێژەی 57% كاڵا و كەلوپەل ھەناردەی ھەر یەك لە عێراق و ئیمارات و چین دەكات و عێراق لە پلەی یەكەمدا دێت.
ھ.م