یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات
له گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان 3 یاری به‌ڕێوه چوون، له یاری لوتكه‌دا، شێروانه دیارییه‌كی گه‌وره‌ی پێشكه‌شی ئارارات كرد و به گۆڵێك له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یه‌كسانبوو، له یارییه‌كی دیكه‌یشدا ئاكرێ و گازی باكوور به‌بێ گۆڵ له یاریگه هاتنه ده‌ره‌وه و ئه‌وه‌نده‌یتر مه‌ترسی ماڵئاواییان له خولی نایاب له‌سه‌ر دروست بوو.
شێروانه ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
شێروانه له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی كرد، له كۆتاییه‌كانی گێمی یه‌كه‌م یووسف سه‌عید ناوبژیوانی یارییه‌كه فیكه‌ی لێدانی پێناڵتی له به‌رژه‌وه‌ندی شێروانه لێ دا، به‌ڵام دواتر به راوێژ له‌گه‌ڵ یاریده‌ری یه‌كه‌می لێدانه پێناڵتییه‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه، ئه‌گه‌رچی یاریزانانی شێروانه ناره‌زاییان ده‌ربڕی، به‌ڵام گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م رووداوه‌كان گه‌رمتر بوون، هه‌ڵمه‌ت عادل یاریزانی یانه‌ی شێروانه له‌گه‌ڵ هاتنه ناوه‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی یه‌كه‌می شێروانه‌ی تۆمار كرد.
دواتر ناوبژیوان لێدانی فێكه‌ی پێناڵتی له به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر لێ دا و عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست به سه‌ركه‌وتوویی لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێكرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ش، هانده‌رانی شێروانه به‌هۆی ناڕازیبوون له دژی بڕیاره‌كانی ناوبژیوان تا ماوه‌یه‌كی زۆر رێگه‌یان نه‌دا ناوبژیوانان و یاریزانانی پێشمه‌رگه له یاریگه بێنه ده‌ره‌وه و به گوێره‌ی په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌لار، هانده‌رانی یانه‌ی شێروانه به‌رد و ده‌به‌ی ئاویان له ناوبژیوانان و یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر گرت.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 34 خاڵ له پێشه‌نگی خوله‌كه مایه‌وه و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاراراتی دووه‌م بۆ یه‌كه‌م خاڵ كه‌م بووه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا شێروانه به كۆكردنه‌وه‌ی 24 خاڵ به شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی حه‌وته‌م مایه‌وه.
ئاكرێ ـ گازی باكوور
ئاكرێ به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر یاریگه‌ی شێخان میوانداریی گازی باكووری كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، ئه‌م یارییه خۆدەربازكردن بوو لە ناوچەكانی دابەزین بۆ ریزی یانە پلەیەكەكانی كوردستان، به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجامه ئه‌وه‌نده‌ی تر مه‌ترسی ماڵئاواییكردنی له خولی نایاب له‌سه‌ر هه‌ردوو یانه دروست كرد.
یانه‌ی ئاكرێ بە 12 خاڵ لە پلەی كۆتایی ریزبەندییەكە دێـت، له به‌رامبه‌ردا گازی باكوور بە 17 خاڵ لە شوێنی خۆی له پلەی دوازده‌یه‌مین مایه‌وه.
ئارارات ـ هه‌ندرێن
لە یارییەكی دیكه‌دا ئارارات رووبه‌ڕووی هه‌ندرێن بووه‌وه و یارییه‌كه‌ی به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی ئارارات له رێگه‌ی یاریزانی پیشه‌گه‌ری ئێرانی ئه‌میر میرازپوور تۆمار كرا.
ئارارات بە 33 خاڵ بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت و به ته‌واوه‌تی له پێشمه‌رگه‌ی پێشه‌نگی خوله‌كه نزیك بووه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێن، به 22 خاڵ به شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی هه‌شته‌م مایه‌وه.