به فه‌رمی ڤینسیۆس بۆ یه‌كه‌مجار بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل كرا
ڤینیسیۆس جۆنیۆر یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌فه‌رمی و بۆ یه‌كه‌مجار بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می بڕازیل كرا.
تیتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی بڕازیل پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سامبای بۆ دوو یاریی دۆستانه‌ی به‌رامبه‌ر په‌نه‌ما و چیك راگه‌یاند، كه ئه‌و دوو یارییه له 23 و 26ـی مانگی داهاتوو ده‌كرێن.
ڤینیسیۆس جۆنیۆر له‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید پێشكه‌ش ده‌كات و بووه‌ته یاریزانێكی سه‌ره‌كی له پێكهاته‌ی سانتیاگۆ سۆلاری، له ماوه‌ی داهاتووشدا به‌تایبه‌ت به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤا ئه‌م یاریزانه شانبه‌شانی فێرمینۆ و گابریێل خیسۆس یاریی ده‌كات.
ڤینسیۆس پێشتر بۆ یه‌كه‌مجار له ئۆكتۆبه‌ری 2015 بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بۆ خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵان كرا، له 6 یاری 6 گۆڵی كرد.