قاسم سلێمانی توانج له ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
قاسم سلێمانی، ئێران بە هۆکاری مانەوەی بەهێزی "جیهانی ئیسلامی" دەزانێت و سعوودیەش بە لاوازکردنی تۆمەتبار دەکات.
ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنای ئێرانی بڵاویكرده‌وه، قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، هەرجۆرە رێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا، بە مەترسی لەسەر لاوازکردنی پێگەی "جیهانی ئیسلامی" دەزانێت.
قاسم سلێمانی راشیگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا 7 تریلیۆنی له ناوچه‌كه خه‌رج كردووه، كه‌چی سه‌رۆكه‌كه‌ی به نهێنی و "به تاریكه‌شه‌و" سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
سلێمانی "مانەوەی ئیسلام" پەیوەست دەکات بە مانەوەی حکوومەتی ئێران، هاوكات سعوودیە بە لاوازکردنی پێگەی ئیسلام لە ناوچەکە، تۆمەتبار دەکات.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، قاسم سلێمانی، له رووی هێزه‌وه به‌راوردی نێوان ئێران و سعوودیه ده‌كات و رایگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سعوودیه به تریلیۆن دۆلار دراوی یه‌ده‌گی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و توانایه‌ی نییه، هه‌رچی ئێرانه، توانایه‌كی زیاتری هه‌یه. به گوته‌ی خۆی، نهێنیی ئه‌مه‌یشی بۆ "ئیراده‌ی هه‌ستی گیانبه‌خشی خۆیان" گه‌ڕاندۆته‌وه.
قاسم سلێمانی، ره‌خنه له محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه ده‌گرێت و به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كات، كه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه.
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، بە "قارەمانی جیهانی عەرەب" دەزانێت و دەڵێت: "ئەو قارەمانێتییەی به پشتیوانیی ئێران به‌ده‌ست هێناوه".
له رووی سه‌ربازییه‌وه، قاسم سلێمانی، پیاوی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كانی ئێرانه له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئه‌و وڵاته، وه‌كو كه‌سێكی سه‌ربازی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی شه‌ڕ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تیش له عێراق، سووریا و لوبنان.
ئ. م