هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە ئاشکرا دەکرێت

نرخی تەماتە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە

K24 – هه‌ولێر:

ئێران رێگەنادات تەماتە ھەناردەی ھەرێمی كوردستان بكرێت و بەوھۆیەوە نرخی تەماتە بەرزبووەتەوە.

بازرگانانی بازاڕی سەرەکی سەوزە و میوە (عەلوە)ی ھەولێر ئاماژەبەوەدەكەن، ھۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە ئەوەیە كە ئێران ھەناردەكردنی تەماتەی بۆ ھەرێمی كوردستان قەدەغەكردووە و ھەروەھا بەرھەمی تەماتەی خۆماڵیش پێداویستی ناوخۆیی پڕناكاتەوە.

ئاماژەبەوەشكردێت، لە سنووری ئێران رێگە بەجووتیاران و بازرگانان نادرێت بەرھەمی كشتوكاڵی بەتایبەتی تەماتە ھەناردەی هەرێمی كوردستان بكرێت.

ئەمەش وایكردووە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، تەماتە لە بازاڕەكاندا كەمبێتەوە و نرخەكەشی روو لە بەرزبوونەوە بكات.

‌H.J