پلانی ڤاڵڤێردی بۆ راگرتنی ڤینیسیۆس ئاشكرا بوو
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا له راپۆرته هه‌واڵێكدا پلانی ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنای بۆ راگرتنی ڤینیسیۆس له كلاسیكۆ ئاشكرا كردووه.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ڤاڵڤێردی به‌هۆی ڤینیسیۆس ترسی لێ نیشتووه، پێیوایه ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان یاری رابردوو له جامی شا ده‌رفه‌ت به ڤینیسیۆس بدرێت و سه‌ربه‌ست بكرێت هه‌را ده‌نێته‌وه و بارسێلۆنا تووشی گرفت ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: ڤاڵڤێردی ده‌یه‌وێت له شوێنی سیمیدۆ یاری به سێرجی رۆبێرتۆ بكات، به‌وپێیه‌ی ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه له كلاسیكۆی جامی شا چه‌ندان تۆپی له سیمیدیۆ تێپه‌ڕ كرد، به‌ڵام كه‌می ئه‌زموونی له كلاسیكۆ نه‌یتوانی گۆڵ بكات.
ڤاڵڤێردی بۆ ئه‌م یارییه جیرارد پیكێی ئاگادار كردۆته‌وه كه شوێنی خۆی زۆر به كه‌می جێبهێڵێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت مه‌ودای بۆ راگرتنی ڤینیسیۆس هه‌بێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پلانی دووه‌می ڤاڵڤێردی بۆ راگرتنی ڤینیسیۆس، به‌شداریكردنی ئارسه‌ر میللۆیه.
راهێنه‌ری بارسا ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌م یارییه له رێگه‌ی ئارسه‌ر میللۆ ده‌ست به ناوه‌راستی یاریگه‌دا بگرن و زۆرترن تۆپ لای یاریزانانی بارسا بمێنێته‌وه و كه‌مترین تۆپ بگاته ڤینیسیۆس.
له گه‌ڕی 26ـه‌می لالیگا، بارسێلۆنا له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی ئه‌مشه‌و رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه.