مانچێسته‌ر یونایتد له یارییه‌كی دراماتێكی سه‌ركه‌وتنی سه‌ختی به‌ده‌ستهێنا
له گه‌ڕی 29ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له یارییه‌كی دراماتیكیدا شكستی به ساوسهامپتن هێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد مانچێسته‌ر یونایتد میوانداریی یانه‌ی ساوسهامپتنی كرد، له‌و یارییه‌دا مان یونایتد به زه‌حمه‌ت یارییه‌كه‌ی برده‌وه و له خوله‌كی كۆتایی یارییه‌كه‌ش پۆگبا لێدانی پێناڵتی له‌ده‌ست دا.
له خوله‌كی 26 (یان ڤاڵێری) گۆڵی پێشكه‌وتنی یانه‌ی ساوسهامپتنی كرد، یارییه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م رووداوه‌كان گه‌رموگوڕتر بوون، ئاندریاس پێرێرا له خوله‌كی 53 ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ شه‌یتانه سووره‌كان یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان له خوله‌كی 59 رۆمیلۆ لوكاكۆی به‌لجیكی گورزی خۆی وه‌شاند و گۆڵی دووه‌می مان یونایتدی كرد.
پاشان له خوله‌كی 75 یانه‌ی ساوسهامپتن له رێگه‌ی جه‌یمیس واردی ناوه‌راستكاری یانه‌كه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر رۆمیلۆ لوكاكۆ له خوله‌كی 88 گه‌ڕایه‌وه و ئه‌مجاره‌شیان ده‌ستی خۆی وه‌شاند و گۆڵی سێیه‌م و سه‌ركه‌وتنی مانچێسته‌ر یونایتدی تۆمار كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه و به كۆكردنه‌وه‌ی 58 خاڵ له پۆلێنی چواره‌می پرێمه‌رلیگ جێگیر بووه‌وه.