ئێران كارەبای عێراق نۆژەندەكاتەوە

رێككەوتنیان واژوو كردووە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی وزەی ئێران ئاشكرایكرد، حكوومەتی ئێران پلانی داناوە لە ماوەی سێ ساڵی داھاتوودا كەرتی كارەبای عێراق نۆژەن بكاتەوە.

وەزارەتی وزەی ئێران لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد، لە دوایین سەردانیان بۆ بەغدا، رێككەوتنێكیان لەگەڵ وەزارەتی كارەبای عێراق واژووكردووە بۆ بەردوامبوونی دابینكردنی كارەبا لایەن ئێرانەوە بۆ عێراق.

لەبارەی قەرزەكانیش ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ئێران بە بەھای زیاتر لە 6 ملیار دۆلار كارەبای فرۆشتووەتە عێراق و تائێستاش بڕی زیاتر لە ملیارێك دۆلار لەلایەن عێراقەوە نەدراوە، بەڵام قەرزەكانی نەبووەتە كێشە بۆ بەردوامبوونی رێككەوتنەكانیان.

ھ.م