قوماشی جلی کوردی لە چینەوە هاوردە دەکرێت

جلی کوردی چینی بڵاوە لە بازاڕ

K24 – هه‌ولێر:

بازرگانانی هەرێمی كوردستان قوماشی جلی كوردی لە چینەوە ھاوردە دەكەن و بەو ھۆیەوە چین بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دابینكردنی جلی كوردی.

جه‌ژنی نەورۆز نزیكبووەتەوە‌ و بازاڕی جلوبه‌رگی كوردیش گه‌رمه‌، له‌بازاڕ نه‌خش و دیزاینی جیاواز ده‌بینردرێت.

نرخه‌كانیش، به‌پیێ دیزاینه‌كان گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام ئێستا به‌شێكی زۆری قوماشی ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ له‌ وڵاتی چینه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێن و چین بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دابینكردنی ئه‌و داواكارییه‌ زۆره‌ی كه‌ له‌سه‌ر جلی كوردی هه‌یه‌.

ئامادەکردن: دیاری شێخە

H.J